ڕێبوار و کاڵێتێبینی: خوێنەری بەڕێز، خۆم بە بەختەوەر نازانم لەوەی کە چیرۆکیناخهەژێن و دڵتەزێنی ڕیبوار و کاڵی دەخەمە سەر کاغەز، مەبەستمئەوەش نیە هەستتان بریندار بکەم و ڕۆحتان بشڵەژێنم.سەد خۆزگا بمتوانیبا چیرۆکی بەختەوەری کچ و کوڕێکی ئەمنێشتمانەم بخولقێنم.ئەم چیرۆکەی وا لە بەردەستتاندایە، لە واقیعدا باس لەکێشە وگرفتەکانی ناو کۆمەڵگای ئێمە دەکات، لاوەکان و بە گشتی خەڵکی ئەموڵاتەی ئێمە، بە ڕەنج و مەرارەت و بەش مەینەتیەوە ژیان بەسەر دەبەن وبە کولەمەرگی دەژین، دەبێ بڵێین مەرگیان لە پێناو ناندایە. وەکگۆرانییەکەی کاک نەجمەدینی غوڵامی دەڵێ:من ئەو کەسەم هەموو ڕۆژێ، های ژین های ژینژیانی ئەمڕۆم ئەفرۆشم، بۆ کڕینی نانی سبەیئەمڕۆش دیسان هاتوومە دەر، های ژین های ژینژیانی ئەمڕۆم بفرۆشم بۆ کڕینی نانی سبەیلێم ناکڕێ خاوەنی نان، لێم ناکڕێهانایەکم تەنگاو ئەکات، تین و گەروومئەی داد هەی داد، هەی داد هەی دادلەم بازاڕە بێڕوحمەدا ژیان هەرزانترە لە نان.بۆ بە دەست هێنانی نان، لەسەر سنوور یان سەر مین دەکەوین، یا بەتەقەی ڕاستەو خۆ دەکوژرێین، یان ژێر ڕنوو دەکەوین و ڕەق هەڵدێین،یان لە تەلان و هەڵدێر و گاشەبەردەوە بەر دەبینەوە، یان بە ماشێن لەڕێی باربردن بەر فیشەک دەکەوین یان بە ڕووداوی هات و چۆ لەوڕێگایەدا گیان لە دەست دەدەین.ڕادوێ و تیڤییەکان، پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ڕۆژ نییە چەندینهەواڵی دڵتەزێنی لەم چەشنە بڵاو نەکەنەوە.هەر لەسەرەتا و دەستپێکی ئەم چیرۆکە تا کۆتایی، لە گەڵ ڕێبوار وکاڵێ و دانا و بەختیار ژیام و ڕێم کرد و گریام.تۆ بڵێی لەسەر ئەم گۆی زەوییە، نەتەوەیەکی دیکەی ستەم لێکراو وبەش مەینەتی وەک کورد هەبێت؟بە وتەی گەورە پیاوان ئەگەر نەسڵەکانی ڕابردووی ئێمە ئەرکی خۆیانبە درووستی ئەنجام بدایە، ئەمە چا
برچسب:
نویسنده: پویا قاسمی
تاريخ: يکشنبه
1 مرداد
1402 ساعت: 19:27